پاش هەڕەشە و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچە سنووریانە کردووە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسداران لە ڕاستای نائەمنکردن و تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک چەکوچۆڵی قورسی ڕەوانەی سنوورەکانی شاری پیرانشار کردووە. به وتهی سهرچاوه خۆجێیهكان، ئەو چەکوچۆڵانە لە جۆری “کاتیوشا و تۆپی دوورهاوێژ” بووە. شایانی باسه كه ڕەوانەکردنی چەکوچۆڵی قورس لە ڕاستای میلیتارێزەکردنی زیاتری خاکی کوردستان و هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانه.