کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گرفتاربوونی ٣٠ په‌نابه‌ر له‌ سنووری له‌هستان

گرفتاربوونی ٣٠ په‌نابه‌ر له‌ سنووری له‌هستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٣٠ په‌نابه‌ر له‌ دارستانه‌كانی سنووری وڵاتی له‌هستان، به‌ بێ نان و ئاو گرفتاربوون و خوازیاری یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بوون.

به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیوویانه‌ كه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ٣٠ په‌نابه‌ر كه‌ به‌شێكیان ژن و منداڵن له‌ باروودۆخێكی خراپدا له‌ نێو جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی له‌هستان گیریان خواردووه‌ و بانگهێشتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی بۆحرانی ئابووری له‌ وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان، به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران زیادی كردووه‌، هاوكات وڵاتانی ئۆرۆپایی ڕێكاری تووندیان بۆ ڕێگریكردن له‌ هاتنی په‌نابه‌ران گرتۆته‌ به‌ر.