له ڕێكه‌وتی ١ی خرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی هاووڵاتییەکى شاری بانە بە ناوى “ئارمان سەنگى” لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرا .
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆ ماوه‌ی ١٣ ڕۆژ، ناوبراو به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه و وێنه‌كانیش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن . شایانی باسه “ئارمان سه‌نگی” كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی شاری بانه‌یه و هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناڕوونه و ناوبراو له مافی بوونی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه .