ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە کابۆل بۆ سێهەمین جار لە لایەن چەکدارانی تالیبانەوە کرایە ئامانج، و لەو هێرشانە چەندین کەس بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە ژنانی ئەفغانستانی لە ناوچەی “پردی مەحموودخان”، هەڵکەوتوو لە ناوەندی شاری کابۆل، بە بەدەستەوە گرتنی پلاکارت و وتنەوەی درووشم، خوازیاری سەرەنج دان بە مافەکانیان بوون. بە پێی ئەو گرتە ویدیۆیانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، چەکدارانی تالیبان هێرش دەکەنە سەر بەشداربووان و پلاکاردەکانیان دەدرێنن و بە گازی فرمێسک ڕێژ، ئەشکەنجە و لێدان ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران دەبنەوە و چەندین کەس بریندار دەکەن. لە هەواڵێکی دیکەدا، شەوی هەینی چەکدارانی تالیبان کە بە هەواڵی سەرکەوتن بەسەر ناوچەی “پەنجشێر”دا دلشادبوون، دەستیان بە تەقەی کوێرانە کرد کە بە هۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٤١ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.