ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی وڵاتی تایله‌ند به‌هۆی پێدانی ده‌نگی متمانه‌ی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی پێشوو ، له شاری بانكۆك خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌ڕای بارینی بارانێكی به‌خوڕ و داخستنی ته‌واوی ئه‌و ڕێگا و شه‌قامانه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه به‌ڵام خۆپیشانده‌ران توانییان بگه‌نه شوێنی دیاری كرا‌و و له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خۆیان به‌رده‌وام بن . شایانی باسه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش به‌هۆی به‌ڵاو بوونه‌وی وایرۆسی كۆرۆنا و نه‌بوونی هیچ پلانێكی باش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ پێشگیری له به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و وایرۆسه و زه‌ره‌ره ئابوورییه‌كانی ، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته گه‌ڵاله‌ی وهرگهتنهوهی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشكه‌شی پارله‌مان بكه‌ن .