به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه به‌ربڵاوه به دوای په‌سه‌ندنه‌كردنی خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له لایه‌ن یه‌كیه‌تی لۆمۆمۆتیوڕانانی ئاڵمانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه مانگرتنه‌كانیان تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی داهاتووه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌ڕانی یه‌كیه‌تی لۆكۆمۆتیوڕانانی ئاڵمان له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی سه‌رانسه‌ری ئاڵمان، هۆكاری په‌سه‌ند نه‌كردنی داخوازی كرێكارانی، نه‌بوونی هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك له باروودۆخی پیشه‌یی ئه‌و كرێكارانه ڕاگه‌یاند و له‌و باره‌وه وتی: بۆ ئه‌مساڵ نه یارمه‌تی كۆرۆنا و نه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست پێشبینی نه‌كراوه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان ڕایگه‌یاندووه كه په‌روه‌نده‌ی سكاڵای كرێكاران ڕاده‌ستی دادگای عالی ئه‌و وڵاته ده‌كات. شایانی باسه كه مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان، له ڕۆژی پێنج شه‌ممه كاتژمێر ٢ی به‌یانی ده‌ستی پێكردووه و بڕیار وایه كه تا نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بخایه‌نێت.