بە پێی دوایین هەواڵەکان، ژومارەی کوژراوانی بوومەلەرزە لە هائیتی زیاد لە 700 کەس راگەیەندراوە.
رۆژی شەممە 14ی مانگی ئاگۆست، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پۆینت 2 دەرەجەی ریشتێر وڵاتی هائیتی لەرزاندەوە. هەواڵنێری رۆیتێرز دوانیوەڕۆی یەکشەممە 24ی مانگی گەلاوێژ لە زمان کاربەدەستانی هائیتیەوە رایگەیاند: ژوماری کوژراوانی بوومەلەرزەکە لە 724 کەس تێپەڕیوە. پێدەچی ژومارەی قوربانییانی ئەم رووداوە روو لە هەڵکشان بێت. بە پێی دوایین زانیارییەکان، ژوماری بریندارەکانیش تا ئێستا 2800 کەس بووە.