کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “محه‌ممه‌د عه‌لی به‌ڵخكانلوو” پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی سۆما

ماڵئاوایی له‌ ژیانی محه‌ممه‌د عه‌لی به‌ڵخكانلوو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ھاوڕێ “مەحمەد عەلی به‌ڵخکانلوو”  ناسراو بە “مەحمەد عەلی باوان” پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و خەڵکی گوندیی “باوان”ی سه‌ر به‌ “مەحاڵی سۆما” لە کارەساتی تەقینەوەی کپسولی گاز  لە ناو ماڵدا گیانی لە دەس دا.

“مەحمەد عەلی”  لە بنەماڵەێکی زەحمتکێشی گوندی “باوان” لە دایک بوو و لە منداڵێەوە لە گەڵ کار و کوێرەوەری گەورە بوو و زوڵم و زۆری چێشتبوو، “محەممەد عەلی”  کەسایەتییه‌کی تێکۆشەر و  خەباتکار بوو.  ھاوڕێ “محەممەد عەلی” ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی ھاتە نێو ریزکانی کۆمەڵە. ھاوڕێ “محەمەد عەلی” دوای واز ھێنانی لە پێشمەرگایەتی و گەڕانەوە بۆ لای بنەماڵه‌ی، وه‌كوو کەسایەتییه‌كی خۆی ڕاگرتوو و هه‌رگیز سه‌ری بۆ دۆژمن دانه‌نواند. ئه‌و هاوڕێیه‌‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌  تووشی ئەو کارەساتە ھات و بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.