ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ،دكتۆر “ناسر هیمه‌تی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام و دانیشتووی شاری ئیسفه‌هان، دوای مه‌حكووم كران به ٢ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ڕاگوێزی زیندانی “ده‌ستگرد”ی ئیسفه‌هان كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دكتۆر “ناسر هیمه‌تی” ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ی چله‌ی گیانبه‌خت كردووانی ئه‌و خۆپێشاندانانه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دستبه‌سه‌ر كرا. دواتر ناوبراو له لایه‌ن دادگای ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی “بێ ڕێزی به ڕێبه‌ر و ته‌بلیغ دژی نیزام” ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.