به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كاوه منبه‌ری”، “شێركۆ منبه‌ری”، “په‌یام منبه‌ری”، “سریاد منبه‌ری” و “میكائیل منبه‌ری” خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”، “ئاره‌ش ئه‌حمه‌دی”، “ئه‌میر ڕه‌زایی” و “ئارام مۆرادیان” خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر”، “ئه‌حمه‌د عه‌زیزی”، “زاگرۆس عه‌باسی”، “نجات عه‌زیزی” و “بێهزاد محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “شییان” و “ئیبراهیم تاریمۆرادی” خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌مڕۆڵه”ی سه‌ر به شاری سنه، ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌و ١٣ هاووڵاتییه به‌ندكراوه ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژه له ژێر گۆشاری ئه‌شكه‌نجه و ئازار دان بۆ دان پێدانی زۆره‌ملی و بنه‌ماڵه‌كانیان له ژێر گۆشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانن بۆ وه‌رگرتنی دان پێدانی زۆره‌ملی. جێی ئاماژه‌یه كه ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ڕێگه‌ی ئه‌كانتی ئه‌و هاووڵاتییانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاكان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و سیاسی دیكه ده‌گرێت بۆ ناسین و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان.