ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ته‌رمی “مووسا باباخانی” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان(حدك) له هۆتێلی “گۆڵی سلێمانییه” له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر، دوزرایه‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی حیزبی دیكۆكراتی كوردستان، “مووسا باباخانی” ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه له شاری هه‌ولێر ڕفێندرا و ته‌رمه‌كه‌ی له حاڵێكدا جه‌سته‌ی پڕ له ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و ئازار بوو دۆزراوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان هێشتا هیچ بهیانییهیهكیان له‌م بابه‌ته‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.