به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری “نه‌غه‌ده” له به‌رانبه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی ئه‌و شاره، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به ناوی “محه‌ممه‌د عه‌لیزاده” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، لاوێكی دیكه به‌ناوی “فه‌ردین ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كه له كارگه‌یه‌ك خه‌ریكی كاری ڕۆژانه‌ی بووه، به‌هۆی درووست بوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ، له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌وه ده‌كرێته ئامانج و ده‌ست به جێ گیان له ده‌ست ده‌دات. به‌شوێن ئه‌م ڕووداوه‌دا خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده له ناڕه‌زایه‌تی به كۆشتنی ئه‌و هاووڵاتییه له به‌رانبه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی ئه‌و شاره كۆده‌بنه‌وه و هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به گازی فرمێسك ڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و له ئاكامدا هاووڵاتییه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌د عه‌لیزاده” گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات .