“مۆسته‌فا نیلی” پارێزه‌ری دادگۆسته‌ری ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕایگه‌یاند: چالاكی كرێكاری “مێهران ڕه‌ئووف” به تۆمه‌تی “هاوكاری له دامه‌زراندنی گرووپی نایاسایی” هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ده ساڵ و ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری، مه‌حكووم كرا.
“مێهران ڕه‌ئووف” چالاكی كرێكاری ناسراوی دوو تابعیه‌تی له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕێكخراوی لێبۆردوویی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاری ده‌ست به‌جێ ئازادی ئه‌و چالاكه كرێكاریه بوون.