رۆژی شهممه ١٦ی مانگی گهلاوێژ، “مستەفا حەمدی” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “پۆرسمان” لەلایەن دادگای ڕژیمهوه له شاری سەقز، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو چالاکە مهدهنییه بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی “سووکایەتی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی” بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە. جێی ئاماژهیه، هاوکات لەگەڵ دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “پۆرسمان”، “کەیوان ڕەحیمزادە و خالید نارین” دوو كهس له هاوکارانی ئهو چالاكه مهدهنییه بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سەقز کراون.