ڕۆژی دووشەممە 11ی مانگی گەلاوێژ، ژنێک بە ناوی “مونیرە قادری” خەڵکی گوندی “گولان”ی سهر به ناوچەی “کۆماسی” و دانیشتووی گوندی “چۆڕ”ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن مێردهكهیهوه کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ئهو بكۆژه پاش چوار ڕۆژ لە کوشتنی خێزانهكهی ، ڕۆژی هەینی 15ی گەلاوێژ خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت. به وتهی خهڵكی ناوچهكه، دانیشتووانی ئاوایی “چۆڕ” ئێوارهی ڕۆژی هەینی، تەرمی “مونیرە قادری” دەدۆزنەوە و لە باخێکی ئەو ناوچەیە بە خاکی دەسپێرن. شایانی باسه كه تا ئێستە هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە لە لایەن پیاوی بنهماڵهكهوه ئاشــکرا نەکراوە.