کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سەرکەوتنی کرێکارانی شیرکەتی ئامازۆن

پیروزی کارگران آمازون بر کارفرما3

پێداگری و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی کرێکارانی شیرکەتی ئامازۆن بۆ پێکهێنانی “یەکێتی کرێکاری” سەرەنجام بە ئاکام گەیشت و خاوەنکاری ئەم شیرکەتە بە هۆکاری کارشکێنی و سه‌رپێچی کردن، سزادرا.

لە کاتی بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی “کۆڕۆنا” کرێکارانی شیرکەتی ئامازۆن چەندین جار بە هۆکاری لە بەرچاو نەگرتنی ئەمنییەتی گیانی و بڕیاری دیاری کراو بۆ کۆنتڕۆل کردنی پەتاکە لە لایەن خاوەنکارەوە، دەستیان دابووە مانگرتن. ئەم شیرکەتە لە بری دابین کردنی سڵامتی گیانی و ئیمکاناتی پێویست بۆ ئەم دەورەیە، بڕیاری دا کە کرێکارانی ناڕازی لە سەر کار دەر پکات، بەڵام ئەم کردەوەیە ناڕەزایەتی بەرینی بەدواوە بوو و سەرەنجام بە دوای مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی ئامازۆن، ئەم شیرکەتە 900 میلیون دولار جەریمە کرا.