هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی باكووری شاری “ئاتن” به هۆی ئه‌و ئاگره‌ی كه چووار ڕۆژ له‌وه پێش ده‌ستی پێكردووه، ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون .
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی “پێنجشه‌ممه” و “هه‌ینی” نزیكه‌ی ٦٠ گوند و شه‌هره‌ك له باشووری ” یونان ” چۆڵكراون و پێشبینی ده‌كرێت كه به هۆی هاتنی ڕه‌شه‌با له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی “یونان”، دۆخی ئه‌و وڵاته له‌مه خراپتر بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاگر له هێندێ له ناوچه‌كانی وڵاتی توركییه‌ش كوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له چه‌ندین ناوچه ئاگركه به‌رده‌وامه و كونترۆڵ نه‌كراوه.