به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كادری ده‌رمانی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌ردانی زیندانی ناوه‌ندی سنه‌یان كردووه بۆ كۆتانی دۆزی یه‌كه‌می واكسێنی ئێرانی “به‌ره‌كه‌ت”.
زیندانی ناوه‌ندی سنه لانیكه‌م هه‌زار به‌ندكراوی هه‌یه كه جگه له مه‌حكوومینی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیندانی سیاسی تێدایه. شایانی باسه كه واكسێنی ئێرانی “به‌ره‌كه‌ت” هێشتا تێسته‌كانی بالینی به ته‌واوی تێپه‌ڕ نه‌كردووه و ڕژیمی كۆماری ئێسلامی به تێست كردنی ئه‌و واكسێنه له سه‌ر به‌ندكراوان، گیانی زیندانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.