له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “شه‌هرام ئه‌مجه‌دییان” چالاكی میدیایی پارێزگای كوردستان، له لایه‌ن له‌قی ١٠٤ دادگای شاری سنه، به تۆمه‌تی “بێرێزی به به‌رپرسانی ئۆستانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌سنادی ده‌وڵه‌تی”، به ٢ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان، ٩٠زه‌ربه شه‌لاق و ١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كرا.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕێكه‌وتی ٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كاینی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٦٧ ڕۆژ له زیندانی تاكه‌كه‌سی به‌ند كرا. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر چالاكێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی شاری سنه به ناوی “مۆرته‌زا حه‌ق به‌یان” ئه‌و حۆكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.