ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی مانگی گەلاوێژ، پێنج هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خەڵکی شاری شنۆ، بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پێنج هاووڵاتی به ناوه‌كانی “عوبەید ئەنوەری”، خەڵکی گوندی “میرئاوێ”، “فەرهاد مەعڕووفی” و “ڕەحمان ئەسەدی” خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ”، “جەلال قادرزادە” خەڵکی گوندی “ناڵۆس” و “ڕیبوار چاره‌کداری” خەڵکی شنۆ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون.