رۆژی پێنجشەممە 14ی مانگی گەلاوێژ، نهیارانی حکوومەتی نیزامی میانمار رایانگەیاند، لە چەند حەفتەی رابرددو تەرمی دەیان کەس کە ئاسەواری ئەشکەنجەیان پێوە دیارە لە جەنگەڵەکانی ئەو وڵاتە دۆزراونەتەوە.
لە یەکەمی مانگی فێورییەی 2020، لە وڵاتی میانمار دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە کودتایەکی نیزامی لە سەر کار لابراو پاش ئەم کودتایە ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی لە دژی دهسهڵاتی نیزامیان دەستی پێکردوو تا ئێستاش بەردەوامە. لە ئاکامی هێرشی هێزە سەرکووتگەرەکانی دوڵەتی کودتا بۆ سەر جەماوەری ناڕازی بە سەدان کەس گیانیان لە دەست داوە. هەروەها بە دەیان کەس بێ سەروشوین کراون و دواتر تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.