محاكمه‌ی دوو كه‌سایه‌تی ناسراه‌ی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی بێلاڕووس، ڕۆژی چه‌وارشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به شێوه‌ی نهێنی له دادگای شاری “مینسك”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماریا كولێس نیكۆڤا”، پێشه‌نگایه‌تی خۆپێشاندانه‌كانی بێلاڕووس، “ماكسیم زێناك” یاساناسی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گه‌ر تاوانه‌كانیان پشت ڕاست بێته‌وه، هه‌ر یه‌كه‌و به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرێن. جێی ئاماژه‌یه كه ساڵی پاری زاینی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بیلاڕووس، خۆپێشاندانێكی به‌ربڵاو دژی “ئه‌لكساندر لووكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆندی سه‌ركۆت كرا.