ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، لەناوچەی “ئەلماڵری” سه‌ر به پارێزگای ئەنتالیا، خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری “مێردین”ی باكووری كوردستان، لەلایەن ٣٠٠ كه‌س له ڕه‌گه‌زپه‌رستانی توركه‌وه هێرشیان كرایە سە‌ر و به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بنه‌ماڵه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان و كاری كشتوكاڵی ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كردبوو و شەوی ڕابردوو كاتژمێر ١٢، نزیكەی ٣٠٠ ڕه‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كردۆته سەریان و به سه‌ختی برینداریان كردوون. به وته‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ڕه‌گه‌ز په‌رستان وتوویانه نابێت هیچ كوردێك لێره بوونی هه‌بێت و ده‌ست به جێ ئێره چۆل بكه‌ن.