به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر مه‌راسیمێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له پارێزگای “سه‌لاحه‌دین”، لانیكه‌م ٨ كه‌س بوونه قۆربانی و چه‌ندین كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی شاهیدحاڵانی ڕووداوه‌كه، چه‌كدارانی گرووپی ئیسلامی داعش، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمێكی پرسه له پارێزگای “سه‌لاحه‌دین”ی عێراق، خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله كه چه‌ندین قۆۆربانی و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. شایانی باسه، حه‌وتی پێشوو له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاره‌كی سه‌دری به‌غداد، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س بوونه قۆربانی كه داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.