هێزی ده‌ریاوانی توركییه و ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گلاوێژ ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌ریاوانی توركییه به‌له‌مێكی په‌نابه‌رانی به ٢٠٠ سه‌رنشینه‌وه له ده‌ریای ئێژه، ڕاگرتووه.
به وته‌ی یه‌كێك له‌به‌رپرسانی هێزی ده‌ریاوانی توركییه، ٢٠٨ كه‌س له ٢٣١ سه‌رنشینی ئه‌و به‌له‌مه خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن و ئه‌وانی دیكه خه‌ڵكی وڵاتی سووریه، ئێران، ئێریتره و پاكستانن. به وته‌ی ناوبراو ئه‌و په‌نابه‌رانه به نیاز بوون له ڕێگه‌ی ده‌ریای ئێژه‌وه خۆیان بگه‌یننه ئیتالیا. جێی ئاماژه‌یه كه سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه، ڕاگوێزی ناوه‌ندی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له شاری “ئایواجیك”ی توركییه كراون. له لایه‌كی دیكه‌و له سنووره‌كانی توركییه له‌گه‌ڵ ئێران له ماویه ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٥٠٠ په‌نابه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.