به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی توونس له ئاست به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خراپی بۆحرانی كۆرۆنا، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك وه‌زیرانی له كار دوور خسته‌وه و پاڕله‌مانی داخست.
سه‌رۆك كۆماری توونس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له بڕیارێكدا “هێشام ئه‌لمه‌شیشی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ی له كار دوور خسته‌وه و پاڕله‌مانی تا كاتێكی نادیار داخست. به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توونس سه‌رۆك كۆمار له دانووستانی له‌گه‌ڵ فهرمانهدهكانی ئه‌رته‌ش ڕایگه‌یاند: له‌م كاته‌و خۆی شه‌خسه‌ن كارووباری وڵات به‌ڕێوه ده‌بات. ناوبراو له بڕیارێكی دیكه‌دا مافی نوێنه‌رایه‌تی له نوێنه‌رانی پاڕڵه‌مان سه‌نده‌وه. حیزبی دهسهڵاتداڵی ئه‌و وڵاته ئه‌و كاره‌ی وه‌كوو “كووده‌تا” له‌قه‌ڵه‌م داوه.