ڕۆژی شه‌ممه 26ی مانگی پووشپه‌ڕ، له سێ رای بێهداشتی شارۆچکه‌ی “حە‌سه‌ن‌ئاوا”ی سه‌ر به شاری سنه، تاقمێک سه‌له‌فی هێرشیان كرده سه‌ر دووکاندارێک و خاونی دووکانهكهیان دایه به‌ر لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه له ده‌ورووبه‌ری ساعه‌ت ١١ی پێش نیوەرۆ که‌سێکی سه‌له‌فی که موتورێکی پێ بووە دەچێته دووکان و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دووكان شهرە قسه‌یان دەبێ دوایی له یه‌ک دەدەن، به هاتنی هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم كه‌سه سه‌له‌فییه‌كه هه‌ڵدێ و موتورەکهی به جێ دێلێ و موتورهكهی زه‌وت ده‌كه‌ن. تاقمێك سه‌له‌فی كاتژمێر ١١ی شه‌و به دوو ئۆتۆمبێل و موتوررێك، به داپۆشینی سه‌ر و چاوی خۆیان دەرژێنه ناو ئه‌و دووکانه و له ساحێو دووکان دەدەن و هه‌ڵدێن. دوو كه‌س له‌و تاقمی سه‌له‌فییانه ئیمام جومعه‌ی پێشووی حهسهنئاوا “مه‌لا مه‌سعوود عهبدوڵڵهی”ین.