ڕۆژی شەممە ١٩ی مانگی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “کامران داستان”، خەڵکی گوندی “نێ” و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم به بێ هۆكارێكی دیاریكراو ڕژاونهته ناو دووكانهكهی لە پاساژی “کوردستان”ی شاری مهریوان و ناوبارویان دەستبەسەر کردووە. به زانیارییهكان، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکرانی “کامران” هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی هەندێک کەرەستەی شهخسییان لەگەڵ خۆیان بردووە.