ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی مانگی پووشپەڕ، پارێزەرێکی پلەبه‌رزی دادگوستەری شاری سنه بە ناونی “فەرهاد محەممەدی” بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بانگهێشتی دادگا كرا و لەوێوە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پارێزەرە لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا، لە لایه‌ن لقی یەکی دادگای ڕژیم لە شاری سنه بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” چوار ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو لە ۱۲‌ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و لە ۴‌ی جۆزەردانی ٩٩ی هه‌تاوی، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.