کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

نادیاری چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان

نادیاری چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان 4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گەوێڵە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناونیشانی “محەممەد خەلیفە ساڵح”، به‌ دوای مانگێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیاره‌.

به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، ماوەی مانگێک لەوه‌ به‌ر ناوبراو له‌ دوکانەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە و له‌و كاته‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.