ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له گه‌ڕه‌كی “مووسك”ی شاری مه‌ریوان، دوو كچی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوه‌كانی “سه‌وگه‌ند و هه‌ستی سراجه‌دین”، له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو و به ئۆتۆمبیلێكی پژۆی ٤٠٥ رفێندراون. به وته‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان هه‌ر ئه‌و ماشینه له دوو گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره دوو منداڵی دیكه‌شی رفاندووە و ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، ئه‌و ئۆتۆمبێله هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ له گوندی “ده‌ره‌كێ و ده‌مێو” مێرمنداڵێكیان رفاندووە. جێی ئاماژه‌یه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كچێكی دیكه‌یان له گه‌ڕه‌كی “مه‌یدان بار”ی مه‌ریوان دزڕاوه. تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕفێندراوه‌كان له‌به‌ر ده‌ستا نییه. شایانی باسه كه له باروودۆخی خراپی ئابووری و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له ئێران، ڕێژه‌ی جه‌نایه‌ت رۆژ بە رۆژ روو لە هەڵکشانە، بۆ نموونه كڕین و فرۆشتنی منداڵان و ئه‌ندامانی جۆراوجۆری جه‌سته، له به‌سوودترین تیجارهتهكانه كه ده‌گوترێ سپای پاسداران له‌گه‌ڵ تیجاره‌تی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستی تێیدایه .