ئاماری منداڵانی كار له وه‌رزه‌كانی دیكه‌دا هه‌ر چه‌نده بێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هاوین و ته‌عتیل بوونی مه‌دره‌سه‌كان ئه‌م ئاماره به راده‌یه‌كی زۆر ده‌چێته سه‌رێ. زۆربه‌ی منداڵان و تازه‌لاوانی بنه‌ماڵه هه‌ژار و ده‌ست ته‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌عتیل بوونی مه‌دره‌سه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شكه‌م كارێكیان ده‌ست كه‌وێ و تا راده‌یه‌ك باری قورسی به‌رێچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان سوك كه‌ن. ئه‌م منداڵانه‌ش ئاره‌زووگه‌لێكیان هه‌یه كه هه‌موو منداڵانی تر هه‌یانه. پێداویستی گه‌لێكیان هه‌یه كه منداڵانی دیكه پێویستیانه. ئه‌وانیش ده‌یانهه‌وێ له‌م وه‌رزه‌دا بحه‌سێنه‌وه، له خۆشی و ته‌فرێحی تایبه‌ت به‌م وه‌رزه به‌هره‌مه‌ند بن. له‌م وه‌رزه‌دا جلی پاك و خاوێن و فێنك بكنه به‌ریان، سه‌فه‌ر بكه‌ن و له‌زه‌تی خۆشیه‌كانی سه‌فه‌ر بچێژن.
به‌ڵام ئه‌م به‌شه له منداڵان هه‌رگیز وه‌كوو منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێ كه خۆیان به ئاواته‌كانی منداڵانه‌یانه‌وه خه‌ریك كه‌ن. رێگایان ناكه‌وێته ئوردووه‌كانی هاوێنی، شانسی سه‌فه‌ر كردنیان نییه، ئیمكانی ئه‌وه‌یان نییه بچنه ئێسته‌خر و مه‌له بكه‌ن. ده‌رفه‌تێكیان بۆ گه‌شه پێدانی ئیستێعداد و تواناییه‌كانی به كار نه‌هاتوویان، ده‌ست ناكه‌وێ. به‌و منداڵانه وا حاڵی كراوه كه پێوانه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان له راده‌ی پاره‌یه‌ك دایه كه به ده‌سته چكوله‌كانیان به ده‌ستی دێنن و ئه‌یبه‌نه ماڵه‌وه. ئه‌م به‌شه له منداڵان به ناچار سلامه‌تی و گه‌شه‌ی باڵا و وه‌زن و شادابی ده‌روونیان بنێنه پێناوی كار بۆ دابین كردنی خه‌رجی قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز و كتێب و لیباسی مه‌دره‌سه‌یان.
زۆریه‌ك له‌و منداڵانه دڵیان به‌وه خۆشه كه به‌و داهاته كه‌مه كه به ده‌ستیان هێناوه یه‌كێك له ئاواته وه‌دینه‌هاتووه‌كانی خۆیان بۆ براو و خۆشكه چكۆله‌كه‌یان وه‌دی بێنن.
ئه‌م منداڵانه ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه فێری ئه‌وه بن كه قانع بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌یانه بسازێن و ئاواتی ئه‌وه‌یكه نیانه و ئه‌وه‌یكه پێویسته بیان بێت له سه‌ریان به‌رنه ده‌ر. وه‌رزی هاوین بۆ ئه‌و منداڵانه وه‌رزی به‌سته‌نی خواردن نییه، وه‌رزی به‌سته‌نی فرۆشتنه. وه‌زری له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگ و كه‌وشی بریقه‌دار نییه، وه‌رزی بریقه خستنه سه‌ر كه‌وشی كه‌سانیتره. وه‌رزی ساك به كۆڵه‌وه گرتن و چوونه ئیسته‌خر و مه‌یدانی وه‌رزشی نییه، وه‌رزی پان كردنه‌وه‌ی به‌ساتی فرۆشتنی خاولی و دمپایی و ته‌نافی وه‌رزشی له پال ئیسته‌خر و مه‌یدانه وه‌رزشییه‌كانه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ر وه‌رزێكی هاوین ئه‌و مه‌ترسیه له‌ناو دڵی منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان دا په‌یدا ده‌بێت كه ئایا له ساڵی داهاتووی خوێندندا ده‌رگای مه‌دره‌سه‌كان به‌ره‌وروویان كراوه ده‌بێ؟ ئایا ده‌توانن درێژه به خوێندنیان بده‌ن؟ ئایا ساڵی داهاتووش شانسی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه له پاڵ ده‌ستی هاوكلاسیه‌كانی قه‌دیمی خۆیان بچنه سه‌ر كلاس یان مه‌جبوور ده‌بن رۆژانه كار بكه‌ن و چه‌ند سه‌عاتێك له شه‌و به له‌شێكی ماندووه‌وه بچنه سه‌ر كلاسی ده‌رسی شه‌وانه؟
هاوین ده‌توانێ بۆ منداڵان وه‌رزێكی جوان و دڵخوشكه‌ر بێت، به‌ڵام نه‌ك بۆ منداڵانێك كه ناچارن له به‌ری به‌یانیه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و له سه‌ر چوارڕێیه‌كان و له‌ناو جه‌رگه‌ی ویراژی ماشێنه‌كاندا خه‌ریكی فرۆشتنی و‌رده شتی وه‌كوو گوڵ و بنێشت و هیتر بن.
هاوینبۆئه‌و منداڵه‌ی كه له ژێر تیشكی گه‌رمی هه‌تاو، له كه‌نار پیاده‌ڕه‌وێك به‌لای كه‌ره‌سته‌ی واكس لێدانه‌كه‌یه‌وه دانیشتووه و سه‌ره‌نج ده‌داته دانه به دانه‌ی كه‌وشی رێبواران، لێوه‌كانی و‌شك و قه‌ڵه‌شیوه و لاملی له گه‌رما سوور هه‌ڵگراوه، وه‌رزێكی پڕ ئێش و ئازاره.
له وه‌رزی هاویندا كوره‌خانه‌كان، كارگا ژێرزه‌مینیه‌كان، عه‌نبار و گاراژه‌كان و به تایبه‌ت گوشه گوشه‌ی شه‌قام و پیاده‌ڕه‌وه‌كان پڕن له منداڵانێك كه ژیانیان له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌رێكی ئینسانی نایه‌ته‌وه.
هاوینئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م منداڵانه پڕ ئێش و ئازاره، به‌ڵام بۆ خاوه‌نكارانی كارگاكان و خاوه‌ن دووكانه‌كان، وه‌زری قازانج كۆكردنه‌وه له كاری هه‌رزانی منداڵانی كاره.
له حاڵێكدا كه به پێی یاسای كاری كۆماری ئیسلامی، كارگا بچوكه‌كانی كه‌متر له ١٠ كه‌س، هیچ یاسایه‌ك نایان گرێته‌وه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ كۆنترۆڵێكیان به سه‌ریانه‌وه نییه، ئه‌م ناوه‌ندانه پڕن له منداڵانی كار كه نه ته‌نیا جه‌سته‌یان دوور له هه‌ر چه‌شنه چاودێریه‌كی یاسایی له ناو ده‌چێت، به‌ڵكوو به شێوه‌ی وه‌حشیانه‌ش ئه‌چه‌وسێنه‌وه و هه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه به گه‌وره‌كانی ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر منداڵانیشیدا ده‌سه‌پێنن و ناچاریان ده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ر به‌م باروودۆخه سه‌ر دانه‌وێنن.
منداڵانی كار ئه‌و به‌شه له قوربانییه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌دارین كه به شێوه‌ی جۆرواجۆر ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر و وه‌كوو بێ مافترین كرێكارانی خامۆش ده‌چه‌وسێنه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وان بۆ ده‌رباز بوون له كارێك كه زۆریان پێیناشكێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌رێنه‌وه ماڵه‌وه، به ئاسانی ده‌كه‌ونه داوی تۆره‌كانی قاچاخ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌وادی موخه‌دیر، به ئاسانی ده‌كه‌ونه داوی تۆری مافیای بازه‌رگانی سێكس و ده‌ڵاڵه‌كانی له‌ش فرۆشی و بانده‌كانی دزی، سووكایه‌تیان پێده‌كرێت و لێدان ده‌خون.
بێ گۆمان هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ته‌مه‌نی كه‌متر له ١٨ ساڵدا له كوره‌خانه و كارگا چكۆله‌كان و مه‌زرا و كارگاكانی فه‌رش چنین و حوجره‌ی تاجرانی بازار و فروشگاكان و له ماڵی بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندان وه‌كوو كرێكار و به‌رده‌ست و خزمه‌تكار كار ده‌كه‌ن، هه‌مووی ئه‌وانه له زۆمره‌ی منداڵانی كار دان. دیاره ده‌بێ زیاتر له ١ ملیۆن منداڵانی كچیش كه شه‌و و رۆژ له ماڵه‌كانی خۆیان كار ده‌كه‌ن، به ئاماری منداڵانی كار زیاد بكرێن.
ئاساییه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هێڵی هه‌ژاریی به‌رده‌وام ده‌چێته سه‌رێ، منداڵانی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژار و ده‌ست ته‌نگه له جیاتی چێژ وه‌رگرتن له خۆشیه‌كانی وه‌رزی هاوین، له جیاتی فیر بوون و پشكووتن، بۆ پێكهێنانی تۆزقالێك ئاڵۆگۆر له ژیانی مه‌مره و مه‌ژیاندا، له‌شی ناسكیان بخه‌نه ژێر باری هه‌ر كارێكه‌وه.
له وڵاتێكدا كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی له‌سه‌ركاریشی چه‌ند مانگ دوا ده‌كه‌وێت و له هه‌ر ٣ كه‌سی ئاماده به كار یه‌كیان بێكاره، منداڵانی ئه‌م كرێكارانه و منداڵانی خه‌ڵكی ده‌ست ته‌نگی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه چ چاره‌یه‌كیان هه‌یه جگه له‌وه‌یكه له ئاستێكی ملیۆنیدا خه‌رێكی واكس لێدان بن، له سه‌ر كوچه و كۆڵانه‌كان و له‌ناو زبڵدانه‌كاندا به شوێن خواردمه‌نیدا بگه‌رێن، له سه‌ر چوارڕێیه‌كان شووشه‌ی ماشینه‌كان پاك كه‌نه‌وه و فاڵی حافز و ئادامس و سیگار بفرۆشن. كاری منداڵان تاوانێكه كه كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی به‌سه‌ر منداڵانیدا ده‌سه‌پێنێت. منداڵان نابێ مه‌جبوور بن له جیاتی كایه و ته‌فریح و فێربوون و چێژ وه‌رگرتن له خۆشییه‌كانی ژیانی منداڵانه، ببن به ئه‌ندامی تیمی نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیان.