کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

پەیوەست بوونی کامیۆن دارەکان بە مانگرتنی کرێکارنی نەوتەوە

پیوستن کامیون‌داران به اعتصاب کارگران شرکت نفت1

هاوکات لە گەڵ مانگرتنی گشتی کرێکارانی پەیمانی سەنعەتی نەوت، کۆمەڵێک لە کامیۆن دارەکان و شوفیری کامیۆنە نەوت هەڵگرەکان بەو مانگرتنەوە پەیوەست بوون.

یەکێتی رێکخراوەکانی شۆفیران و کامیۆنداران، رۆژی پێنجشەممە بە دەر کردنی بەیاننامەیەک، رایانگەیاند کە لە ئەگەری وڵام نەدانەوە بە داخوازییەکانی کرێکارانی مانگرتووی سەنعەت نەوت، ئەوانیش بە مانگرتنە گشتییەکەوە پەیوەست دەبن. کرێکارانی پەیمانی نەوت لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە لە مانگرتنێکی گشتی دان و سەرەڕای ئەم مانگرتنە بەربڵاوە، “بیژەن زەنگەنە” وەزیری نەوتی رژیم، مانگرتنی کرێکارانی پەیمانی نەوتی بە نایاسایی و لە سەرووی یاساوە لە قەڵەم داوە و بە رواڵەت بەڵێنی داوە کە تەنیا کرێکارانی رەسمی حەقدەستەکانیان زیاد دەکرێ.  شایانی باسە کە، لە رۆژی شەممە 12 مانگی پووشپەڕەوە، کرێکارانی جێگەداری سووتەمەنیش لە ناڕەزایەتی بە داکشانی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر وەزارەتی نەوت کۆبوونەوە.