کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی ناوەندەکانی پارێزەرانی “دادگوستەری”

اعتراض کانون‌های وکلای دادگستری ایران1

رۆژی شەممە 12ی مانگی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە ناوەندەکانی پارێزەرانی “دادگوستەری” لە شارە جیاجیاکان، ناڕەزایەتی خۆیان بە “ئایین نامەی” قووەی “قەزائیە” دەربڕی.

لیژنەی گشتی یەکێتی سەرتاسەری ناوەندەکانی پارێزەران، لە بەیاننامەیەک دا دژایەتی خۆیان لە گەڵ ئایین نامەی تازە دەرکراو کە لە لایەن ئیبراهیم رەئیسیەوە راگەیەندراوە دەربڕی. لە بەیاننامەکە دا هاتووە کە: ئەم ئایین نامەیە سەربەخۆیی پارێزەران بەرتەسک دەکاتەوە و لەگەڵ سەربەخۆیی ناوەندەکەیان ناتەبایە، بۆیە ئەوان بە کردەوەی دەرناهێنن”.