ئاگرێکی بەرین لە جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ناوچه‌كانی “دۆله‌بی”، “ده‌ره‌وران” و “كۆلیت حاجی” سه‌ر به شاری مه‌ریوان،لە ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپهڕوە، ده‌ستی پێ كردووه و هێشتا به ته‌واوی كونترۆڵ نه‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ربڵاو بوونی ئاگر و نه‌بوونی ئیمكاناتی ئاگركۆژێنه‌وه هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئاگر بۆ ناوچه‌كانی دیكه و له‌ناو چوونی جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی كوردستانە. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه دا ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بانگه‌وازی خه‌ڵكی ژینگە دۆستی كوردستان ده‌كات بۆ كۆنترۆل کردنی ئاگره‌كه پێش‌گرتن بە لەناوچوونی زیاتری جەنگەڵ و دارستانەکانەوە بە هانایانەوە پچن.