٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی لووله‌سازی ماهشەهر له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به بیانووی كه‌م بوونه‌وه‌ی فرۆش، له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه بێكاركراون.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارنی ئه‌م ناوه‌نده به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ماهشه‌هر، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكارنی ناڕازی ڕه‌وتی بێكار كردنی كرێكاران له كاتێكدایه كه ساڵی پاریش ١٠٨ كه‌س له كرێكارنیان به بیانووی جوراوجۆر له كار ده‌ركرد. شایانی باسه كه كرێكاراتنی كارخانه‌ی لووله‌سازی ماهشه‌هر هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك به دوای كۆتایی هاتنی قه‌رارداده‌كانیان بێكار ده‌كرێن.