کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی ناڕەزایەتی کرێکارانی بێکارکراوی مەعدەنی “ئاسمینۆن”

تداوم اعتراض کارگران اخراجی معدن آسمینون1

رۆژی چوارشەممە 29ی مانگی گوڵان، کرێکاران دەرکراوی مەعدەنی “ئاسمینۆن” بۆ سێیەمین ڕۆژی بەردەوام، درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکەیان دا.

کرێکارانی بێکار کراوی مەعدەنی “ئاسمینۆن”، هەڵکەوتوو لە مینووجان، بە خەوتن لە تونێلی جادەی مەنووجان و بەستنی رێگەکە خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون. زیاد لە 12هەزار کرێکاری مەعدەنی ئاسمینۆن بێکار کراون و تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر خۆازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون. کاربەدەستان و خاوەنانی کار نە تەنیا وڵامی ئەرێنیان بە کرێکارانی دەرکراو نەداوەتەوە، بەڵکوو لە هێزی سەرکوتگەر و گاردی تایبەت بۆ دامرکاندن و کپ کردنی دەنگی کرێکاران کەڵکیان وەر گرتووە. کرێکارانیش لێبڕاون تا گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانیان بدەن.