كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری لووشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كیشاوه و له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌داریه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ئه‌مرۆ دووهه‌مین ڕۆژه كه ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی و له ڕۆژی یه‌كمدا به‌ڕێوبه‌رانی شاره‌داری ڕه‌فتارێكی ناشیاو و پرله سوكایه‌تییان له‌گه‌ڵ كرێكاران كرد كه بووه هۆی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی زۆرتری كرێكاران. شایانی باسه كه مانگی خه‌رمانانی پار شاره‌داری ئه‌م شاره گوڕدرا به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووق و مه‌زایای كرێكاران جێبه‌جێ نه‌كراوه.