ئه‌رته‌شی میانمار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ناسراو به “چین له‌ند” كه نه‌یاری كودتای نیزامین له شاری “میندات” تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتن و به‌هۆیه‌وه ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌ش شاری “میندات”ی ناوچه‌ی جه‌نگی پێناسه كردووه و شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و شه‌ڕه‌دا تۆپخانه و هێلی كۆپتێر له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه به‌كارهێندراون. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له باقیی شاره‌كانی میانمار له ئارا دایه و ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، هاوپشتیی خۆیان له‌گه‌ڵ نه‌یارانی شاری “میندات” ڕاگه‌یاندووه.