کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

رێپێوان بۆ هاوپشتی لە گەڵ خەڵکی فەلەستین لە وڵاتە جیاجیاکان

راهپیمایی همبستگی با مردم بی دفاع فلسطین در کشورهای مختلف

رۆژی شەممە 25ی مانگی گوڵان، هاوکات لە گەڵ چڕ کردنەوەی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر “کەرتی غەزە” لە دەیان وڵاتی دنیا، رێپێوانی هاوپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین رێکخرا.

سەرەڕای قەدەغە کردنی خۆپێشاندان بۆ هاوپشتی لە گەڵ خەڵکی فەلەستین لە چەندین وڵاتی ئوروپایی لە وانە فەڕانسە و ئاڵمان رێپێوانی بەرین وەڕێکەوت. هەووەها لە وڵاتەکانی ئینگلستان، ئیسپانیا، بێلژیک، کانادا، ئوسترالیا، بەنگلادش و تورکیەش رێپێوانی هاوپشتی رێکخرا. لە فەڕانسە کە لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە بە دیان هەزار کەس رژابوونە سەر شەقامەکان، پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپێشاندەران تووندووتیژی نواندو لە گازی فرمێسک رێژ کەڵکی وەرگرت.