کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

‌هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر ناوەندەکانی کاناڵی ئاسمانی “ئەلجەزیرە” و “ئاسۆشەیتێد پرێس” لە “غەزە”

حملات هوایی اسرائیل به دفاتر شبکه الجزیره و آسوشیتدپرس در غزه 1

رۆژی شەممە 25ی مانگی گوڵان، لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسڕائیل بۆ سەر “کەرتی غەزە”، ناوەندەکانی کاناڵە ئاسمانییەکانی “ئەلجەزیرە” و ئاسۆشەیتێد پرێس” كرانه‌ ئامانج و بینای هەردوو کاناڵەکە بە تەواوی خاپوور کران.

ناوەندەکانی هەواڵ تا ئێستا راپۆرتێکیان لە تەلەفاتی گیانی ئەم هێرشانە بڵاو نەکردووەتەوە. “ئاسۆشەیتێد پرێس” رایگەیاندوەە کە ئامانجی ئیسڕائیل لە هێرش بۆ سەر ئەم بنکانە کپ کردن و هەناردە نەکردنی هەواڵ و راپۆرتەکانی هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر “کەرتی غەزەیە”. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە، لە ئاکامی هێرشەکانی ئەم داوییانەی ئیسڕائیل بۆ سەر غەزە بە دەیان کەس کوژراون و بە سەدان کەسیش بریندار بوون.