بەردەوامی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر “کەرتی غەزە” لە کاتێکدایە کە رۆژ بە رۆژ ئاماری قوربانیانی سێڤیل روو لە هەڵکشانە.
لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر “کەرتی غەزە” تا ئێستا زیاد لە 130 کەس کە سی و دوویان مندالن، گیانیان لە دەست داوە و زیاد لە هەزار کەسیش بریندار بوون. لە ئیسرائیلیش هەشت کەس کە دوانیان مندالن، گیانیان بە هۆی مووشەک هاویشتنەکانی گرووپە ئیسلامیەکانی غەزە لە دەست داوە. هاوڵه دیپلوماتیكهكان بۆ كۆتایی هێنان بهم شهڕه ماڵ وێرانكهره تا ئێستا بێئاكام ماوهتهوه.