به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی حه‌ماس و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، پتر له ١٠٠ كه‌س له كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی حه‌ماس ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه به مووشه‌كێك به بۆردی ٢٥٠ كیلۆمیترهوه فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی “رامون” له باكووری ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یان پێكاوه. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی غه‌زه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌م ناوچه‌یه لانیكه‌م گه‌یشتووه‌ته ١٠٣ كه‌س كه ٢٧ كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها پتر له ٩٠٠ كه‌سیش به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بریندار بوون.