رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگی گوڵان، چەند ساعەت پاش ئاگربەسی نێوان تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان بە هۆی تەقاندنەوە چوار بۆمب لە شوێنە جیاوازەکانی ئەفغانستان، زیاد لە یازدە کەس کوژران و 13ی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکانی گرووپی ئیسلامی تالیبان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان لە چەند مانگی رابردوو دا پرەی سەندووە و رۆژانە خەلکی سێڤیل دەبنە قوربانی شەڕی نێوان ئەم گرووپە ئیسلامیە و دەوڵەتی دەسەڵات داری ئەم وڵاتە. لە دواین هێرشەکان دا کە چەند ساعەت پاش ئاگر بەسی “جێژنی رەمەزان” روویان داوە، بە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و یان بریندار بوون.