ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “پەرویز جەباری”، خەڵکی گوندی “مەنسووراوا”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، کەوتووەتە نێو ڕووباری “بنار” و خنکاوە.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە بە بێ هۆكار لە دەڕەی “بنار” کەوتووەتە بەر هێرشی هێزەكانی ڕژیم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێت خۆی ده‌خاته نێو ڕووبار و گیانی له ده‌ست ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه كه پاش دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو، هێزەكانی ڕژیم تەرمه‌كه‌یان ڕەوانەی ورمێ کردووە”.