کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ماڵئاوایی لە ژیانی تێکۆشەرێکی سیاسی و لە یەکەم ئەندامانی دەستە پێشمەرگەی ژن لە کۆمەڵە

ماڵئاوایی لە ژیانی تێکۆشەرێکی سیاسی و لە یەکەم ئەندامانی دەستە پێشمەرگەی

بە داخێکی گرانەوە رۆژی شەممە ١٩گوڵانی ١٤٠٠ هاوری تێکۆشەر و ئازیز “نادرە پەناە” بە هۆی نخۆشی کرۆنا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هاوڕێ نادرە پەناە ، یەک هەفتە پاش مەرگەی ناوادەی هاوسەری ٤٠ ساڵەی كاك جه‌واد وسوقی کە هەفتەی رابردوو رۆژی شەممە ١١گوڵان هەر بە نەخۆشی کڕۆنا گیانی بختکرد، خویشی مائاوایی له‌ ژیان كرد. نادرە لە تێکۆشەرانی سیاسی سەردەمی خەبات بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی لە شاری سەقز بوو. پاش پێکهاتنی کەش و هوایی سیاسی ئازاد لە کوردستان و ئاشکرابوونی حیزب و رێکخراوە جەماوەریەکان،سەرەتا لە “کۆڕی ئافرەتانی تێکؤشەر سەقز” و پاشان جه‌معیه‌تی ئه‌و شاره‌ دواتر خەباتی حزبی  خۆی بە ” رێکخراوی پیکار بۆ ڕزگاری چینی کرێکار” گرێدا. پاش کۆتایی بە چالاکی “ریکخراوی پیکار” لە کوردستان، لەگەڵ هاورێی هاوژیانی “جواد وثوقی” بە ریزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پیوست بوون. پاییزی ساڵی ١٣٦١ هەتاوی  کە کۆمەڵە بۆ یەکەم جار و لە نێو کۆبوونەوەیەکی جەماوری لە “دۆڵی ئاجیکند” لە ناوچەی بۆکان، یەکەم دەستە پێشمەرگەی ژنی چەکدار کرد، هاوری ” نادرە” یەکێک لە ئەندامانی ئەو دەستە پێشمەرگە بوو. دواتر لەگەڵ هاوڕێی هاوژینی گەرانەوە ناوچەی سەقز. ئەم دوو هاورێی و هاوژینە، پاش چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی گەرانەوە  شاری سەقز و ژیان و کاری ئاساییان دەستپێکردەوە ، بەڵام هەرگیز سەریان بۆ قاتڵانی خەڵکی کوردستان و ئێران دانەنەواند و وەک چالاکی سیاسی خۆشناو لە شاری سەقز مانەوە . زۆر بە داخەوە بە ماوەی ٩رۆژ مەودا ، لە ١١ تا ١٩ی گوڵانی ١٤٠٠ هەتاوی، ئەم دوو خۆشەویستە بە نەخۆشی کڕۆنا گیانیان بختکرد.