رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، کۆمەلێک لە کرێکارانی مێترۆی تاران لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی پاراستنی “خەت و ئەبنیە فەنی ڕیگەی ئاسنی” تاران، رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، لە ناڕەزایەتی بە پشت گوێ خستنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە. کرێکارانی ناڕازی بە لیست کردنی داواکارییەکانیان، خوازیاری جێبەجێ کردن و وڵامی خێرای کاربەدەستان بوون.