کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس”

اعتراض کارگران شرکت هلدینگ خلیج فارس

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس”، رۆژی چوارشەممە 15ی مانگی گوڵان، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

بڕیاری هەڵکشانی لە سەدا بیست و پێنجی حەقدەستەکان بۆ کرێکارانی شیرکەتی هۆڵدینگە هێشتا بە کردەوە دەرنەهاتووە و ئاستی نزمی حەقدەستەکان لەم باروودۆخە نالەبارە دا، تەنگی بە ژیانی ئەم بەشە لە چینی کرێکار هەڵچنیوە. کرێکاران بە کۆبوونەوەی خۆیان خوازیاری بە کردەوە دەرهاتنی “بڕیاری” هەڵکشانی لە سەدا بیستی حەقدەستەکان بوون.