به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین جار كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له مه‌یدانی كرێكاری ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی بانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسووڕاوی كرێكار به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و ماسك له مه‌یدانی كرێكاری ئه‌مشاره، ڕێزیان له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار گرت. هه‌روه‌ها یه‌كێك له به‌شداربوانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به یه‌كی مه‌ی قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد كه له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشوازیی لێكرا.