به پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەماڵ یوسێفی” و “حسێن ئیبراھیمی حەمزە” دوایی تێپەڕبوونی چەند ساڵ دەستبەسەری تائێستا لە دۆخێکی نادیار و ناڕوون لە بەندیخانەی ڕژیم لە شاری مەھاباد ماونەتەوە و دادگایی نەکراون. له لایه‌كی دیكه‌وه یەک ساڵ بە سەر دەستبەسەرکرانی “یووسف ئەحمەدی” هاووڵاتی به‌ندكراو له زیندانی سنه تێپەڕ ده‌بێ و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “جەماڵ یوسێفی، خەڵکی گوندی “مەشێر ئاوا” و “حسێن ئیبراھیم حەمزە”، خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ی سەر بە شاری بۆکان به تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج ساڵ، هێشتا دادگایی نەکراون و ڕەوش و چارەنووسیان نادیارە. هه‌روه‌ها “یوسف ئەحمەدی” خه‌ڵكی بانه و هه‌ر له‌م شاره لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بریندار و دوایی دەستبەسەر ده‌كرێت.